زووم..
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر کراوە و بەبێ کێشە مانگانە لە کاتی خۆیدا خەرج دەکرێت. دەشڵێت، لە چەند مانگی داهاتوو سەرجەم مووچەخۆران لەڕێی هەژماری بانکی مووچە وەردەگرن.
وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لەدیدارەکەدا، وەزیری دارایی دواین رێکكەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر پرسی مووچە خستەڕوو، وەزیری دارایی گوتی کێشەی مووچە چارەسەر کراوە.
وەزیرى دارایى دەشڵێت، لە چەند مانگی داهاتوودا سەرجەم مووچەخۆران لەڕێی هەژماری بانکی مووچە وەردەگرن.
لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، کونسوڵی گشتی ئەمریکا رایگەیاندوە، گرنگە لەمەودوا هەرێمی کوردستان یاسای بوودجەی هەبێت ئەوەش لەپێناو شەفافیەت لە داهات و خەرجیەکاندا.