36
زووم..
بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی راپه‌ڕین رایگەیاند، شه‌وی رابردوو، به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاووڵاتییه‌ک به ناوی سه‌لیم عه‌بدوڵا له گوندی گردجان له ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین كوژرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک بکوژەکە دەستگیر کرا.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هێزەکانیان چوونه‌تە شوێنه‌كه و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوە، به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، توانیویانە له ماوه‌ی كه‌متر له دوو کاتژمێردا بكوژی رووداوه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
راشیگەیاندووە، تۆمه‌تبار به ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوەکە به‌رده‌وامه.