زووم..
اجتماع ثلاثي بين قواتنا و(مسد) والإدارة الذاتية.. تأكيد على أهمية قيام الإدارة الجديدة بدمشق تحمل مسؤولياتها لوقف إطلاق النار وأهمية الحوار معها
عقدت قوات سوريا الديمقراطية، وكلاً من مجلس سوريا الديمقراطية والإدارة الذاتية، يوم أمس، الإثنين، اجتماعها الدوري التنسيقي، قيمت خلاله… pic.twitter.com/daAvt0GB9A
— Syrian Democratic Forces (@SDF_Syria) February 18, 2025
هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر کۆبوونەوە، تاوتوێی بارودۆخی سوریا و ناوچەکە و پێشخستنى گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق کرد.
ناوەندی راگەیاندنى هەسەدە راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، جەخت لە دەستپێکردنی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ناوخۆیی لە سەرجەم شارەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و لەگەڵ نوێنەر و دەستەبژێری سەرجەم چین و توێژەکان کراوەتەوە، بە ئامانجی بەشدارییپێکردنى سەرجەم پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسیدا.
رۆژاڤا گفتوگۆی بەردەوامیان لەگەڵ دیمەشق بە گرنگ زانیوە و دەڵێن پێویستیان بە رێککەوتنە بۆ گەیشتن بە میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەری پرسی دامەزراوە سەربازییەکان و ئەو ئیدارە خۆسەرەى پێکیان هێناوە، لەگەڵیدا گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان و چەندین پرسی دیکە.
بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، پرسی ئاگربەستیان لەگەڵ تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانى سەربە تورکیا، بە پێویستییەکى گرنگ زانیوە و داوایان لە دیمەشق کردووە بەرپرسیارێتیی ئەو دۆسیەیە لە ئەستۆ بگرێت.