56
بەڕێوەبەری ناحیەى ئاغجەلەر لە لێدوانێکدا بۆ زووم رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ، دوو فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا دەوروبەری گوندی چنارتوویان لە ناحیەى ئاغجەلەر بۆردومان کرد، بەڵام زیانی نەبووە.
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەى ئاغجەلەر بە زوومى گوت، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە بەڵام بەهۆى بۆردومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لاى دانیشتووانى سنوورەکە دروستبووە.
بەڕێوەبەری ناحیەى ئاغجەلەر گوتیشی، هێزەکانى پۆلیسیان ناردووەتە نزیک شوێنی هێرشەکە، دڵنیابوونەتەوە لەوەى هیچ کەسێک زیانى پێنەگەیشتووە.