45
زووم..
هاوپەیمانیی نێودەوڵەوتی پشتگیریی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیاند لە گفتوگۆکانی لەگەڵ دیمەشق.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەوتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دووبارە پۆستێکی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە تۆڕەکە بڵاوکردووەتەوە، کە تایبەتە بە لێدوانەکەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق و، هەروەها پیرۆزباییکردن لە ئەحمەد شەرع بۆ بوونە سەرۆک.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نووسیویەتی، “پشتگیریی هەسەدە دەکەین لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا، کە هەوڵێکە بۆ هێنانەئارای سەقامگیری و ئایندەیەکی گەشتر لە ناوچەکە”.