26
هەڕەشەکانى سەر خولى ئەستێرەکانى عێراق بەردەوامە و کۆمپانیاى جێبەجێکار تەنیا ئەم هەفتەیە لە کارەکانى بەردەوام دەبێت.
لە کۆبوونەوەى نێوان عەدنان درجال و محەمەد هیگل بەڕێوەبەرى کارگێڕى کۆمپانیاى عەشتار، کە کۆمپانیاکە بەرپرسى تەکنەلۆجیاى ڤار و بەرهەمهێنانى یارییەکانى خولى ئەستێرەکانى عێراقە، ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونى ڤار تەنیا لە هەفتەى ٢١ى خولەکەدا.
یەکێتى تۆپى پێى عێراق توانیویەتى بۆ یەک هەفتە کۆمپانیاى عەشتار ڕازیبکات لە کارەکەى بەردەوامبێت و دواى ئەمە هیچ بژاردەیەکى دیکەی نییە، ئەگەر قەیرانە داراییەکە چارەسەر نەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیاى عەشتار بڕیاریدابوو ڤار و بەرهەمهێنانى یارییەکانى خولەکە ڕابگرێت، بەهۆى خەرجنەکردنى شایستە داراییەکانیەوە.