زووم..
هەرچەندە پەروەردەکانی سنووری سلێمانی بڕیاریاندابوو لەم هەفتەیەدا دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، بەڵام تا ئێستا بایکۆت لە زۆربەی قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی بەردەوامە.
زووم لە سلێمانی و شارۆچەکەکان بەدواداچوونی بۆ بەدەمەوەچوونی داواکەی پەروەردەی سلێمانی کردووە، تەنها بەشێکی کەمی قوتابخانەکان دەوامیان دەستپێکردووەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لەهەڵەبجە ناڕەزایەتی دەرببڕن لەبەرامبەر جێبەجێنەکرنی داواکارییەکانیاندا، داوا لەسەرجەم مامۆستایانی ناڕازی دەکەن پشتیوانییان بکەن.
هەروەها لە راپەڕین، لە ژمارەیەک قوتابخانە بایکۆت شکێنراوە، بەڵام لە زۆرینەی قوتابخانەکان بەردەوامە و لە قەزای کۆیە و ناحیەکانى تەقتەق و بالیسان لە سنووری پارێزگای هەولێر بایکۆت لە زۆرینەی قوتابخانەکان بەردەوامە.
مامۆستایانی ناڕازی قەزای رانیە لەبەردەم پەروەردەی قەزاکەدا دژی فشارەکان بۆ شکاندنی بایکۆت، گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.