69
زووم..
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق هۆشداری دەداتە سودانی کە خەزێنەی گشتی رووبەڕووی كورتهێنانی گەورە بووەتەوە و کێشە بۆ مووچەی موچەخۆران دروست دەبێت.
تەیف سامی رۆژی 9ـی ئەم مانگە نوسراوێکی ئاڕاستەی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە لەبارەی بەهەمیشەیکردنی ئەو گرێبەستانەی وەزارەتی کارەبا کە کاریان خوێندنەوەی پێوەرکانی کارەبایە، هۆشداریداوە لەوەی بودجەی گتشی وڵات بارگرانی زیاتری بۆ دروستدەبێت و وەزارەتەکانی دیکەش هەمان داواکاری دەکەن.
وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوەکەیدا دەشڵێت، گەنجینەی گشتی عێراق رووبەڕووی كورتهێنانێكی گەورەی بووەتەوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتیی.