29
زووم..
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە درێژەی ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی، لە ماوەی پێنج رۆژدا 282 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە و کەجەکە دەستگیرکراون.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە 51 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە و هەر ئەمڕۆش لە ئیستانبوڵ 60 کەس دەستگیرکراون.
یەرلیکایا راشیگەیاندووە، ئەوانەی دەستگیرکراون سەرجەمیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە و کەجەکە بوون و لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستبەسەر چەک و تەقەمەنی و چەندین بەڵگەی دیجیتاڵی گیراوە.
هاوكات دەم پارتی لە راگەیەنراوێکیدا ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەو كەسانە دەکات و بە هەوڵێک لەبەردەم ئاشتەوایی و پرسی چارەسەریی ناوی بردووە.