زووم..
52 پەرلەمانتار داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەکەن لەبارەی کێشەی جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕان و بەکارهێنانی سوپا لە دژیان.
ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتێکیاندا بۆ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایانکردووە بەگوێرەی مادەی 58ـی دەستوور، دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی لەبارەی کێشەکانی جوتیارانی کورد لە کەرکوک و دەستدرێژییەکانی سوپا بۆسەر جوتیاران و زەوییەکان ئەنجامبدرێت.
پەرلەمانتارەکان زۆرینەیان کوردن، بەڵام لە لیستی ناوەکانیان پەرلەمانتاری عەرەبیشی تێدایە.
دوێنێ دووشەممە سوپای عێراق لە گوندی شناغەی سەرگەڕان رێگریانکرد جووتیارانی کورد کاری کشتوکاڵی ئاسایی خۆیان بکەن و دەیانویست لەسەر زەوییەکانی خۆیان دەریانبکەن، بەڵام جووتیاران سووربوون لەسەر مانەوەیان و دواتر چەند سەربازێکی عێراقی توندوتیژیان دژیان ئەنجامدا و ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە.