زووم..
شاندی ئیمراڵی لە سلێمانین و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆببنەوە.
ئێوارەی دوێنێ شاندی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر نوێنەرانی چەند پارتێکی دیکەی باکوری کوردستان گەیشتنە سلێمانی و بڕیارە پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە بارەی پرۆسەی ئاشتی بە بەرپرسانی سلێمانی بگەیەنن.
رۆژی شەممە شاندی ئیمڕاڵی گەیشتنە هەرێمی کوردستان و رۆژی یەکشەممە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆبوونەوە، دوێنێش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دانیشتنیان ئەنجامدا و پەیامی ئۆجالانیان بە بارزانییەکان گەیاند، شاندی ئیمراڵیش رایگەیاند، دیدارەکانیان لە هەولێر ئەنجامی باشی هەبووە و بارزانی و سەرۆكی هەرێم پشتیوانیان بۆ چارەسەری ئاشتی لە توركیا دووپاتكردووەتەوە.
هەروەها سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی و نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم ههمیشه كاریكردووه بۆ ئهوهی پرۆسهی ئاشتی بێته ئاراوه و كێشهكان ئاشتیانه چارهسهربكرێن، چونكه ئهزموون سهلماندوویهتی شهڕ و چهک هیچ كێشهیهک چارهسهر ناكهن.
بڕیارە شاندەکەی ئیمراڵی ئەمڕۆ کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی لە سلێمانی بهێنێت و بگەڕێتەوە باکووری کوردستان.