34
زووم..
لە کەنەدا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگرى سەر بە کۆمپانیای دەلتا، بە 80 سەرنشینەوە لە کاتی نیشتنەوەدا تێکشکا، بەهۆیەوە 18 کەس برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تیمەکانی فریاکەوتن، برینی سیان لە بریندارەکان کە منداڵێک و ژن و پیاوێکی بەتەمەنن سەختە و تەواوی بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تائێستا روون نییە هۆکاری تێکشانی فڕۆکەکە چی بووە، بەرپرسانی فڕۆکەخانەی تۆرۆنتۆ دڵنیاییان داوە هیچ فڕۆکەیەکی دیکە بەهۆی ئەم رووداوەوە زیانی بەرنەکەوتووە.
بەرپرسانی فڕۆکەخانەی تۆرۆنتۆ دەڵێن، لەم رووداوەدا کەس گیانی لەدەستنەداوە و سەرجەم 80 سەرنشینەکە بە زیندوویی دۆزراونەتەوە.