زووم..
رۆژنامە فارسییەکان

خوب
مەسعود پزشکیان: ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین
سەرۆککۆماری ئێران
ئاماژەی بە فشارەکانی سەر وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند: ئەوان بەدوای شەڕدا ناگەڕێینو بەدوای ئارامیی وڵاتەکەیاندا دەگەڕێین، ئەوانەی ناوچەکە تێکدەدەن و خەڵک بۆردومان
دەکەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە بەدوای مافی مرۆڤدا دەگەڕێن. هەمان داکۆکیکارانیمافی مرۆڤ زیاتر لە 18 هەزار گەنج و منداڵیان لە غەزە کۆمەڵکوژ کرد.
پزشکیان ئاماژەی
بەوەشدا: ئەوەی رۆژئاواییەکان بانگەشەی بۆ دەکەن کە ئێران مافەکانی مرۆڤی پێشێلکردووەو خۆیان رێز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرن، ئەوپەڕی نادادپەروەرییە. کاتێک منداڵێکی بێتاوان
لەژێر داروپەردوو دەردەهێنن، تێدەگەن کە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ چەندە درۆ دەکەن.
کار و کارگەر
لە تاران حەوت هەزار منداڵی سەرشەقام کۆکرانەوە
عەلیڕەزا زاکانی
سەرۆکی شارەوانیی تاران رایگەیاند: لەئێستادا لە 33 ناوەندی سەر بە شارەوانی خزمەتگوزاریپێشکەش بە نزیکەی 7 هەزار منداڵی بێسەرپەرشت دەکەن كە لەسەر شەقامەکان کۆکراونەتەوە.
زاکانی لە وەڵامی
پرسیارێکدا سەبارەت بە دیاردەی سواڵکردن و دیاردەی كاركردنی منداڵان لە شەقامەکانداگوتی: دەبێت کارەکانیان چڕتر بکەنەوە و خەڵکیش هاوکارییان بکەن. دەزگا جیاوازەکانیش
لە هەوڵدان ئەم دۆسیەیە دابخەن و چیتر منداڵان بەو شێوەیە لە سەر شەقامەكان نەبینن.
ئارمانی ئێمروز
لە ئێران رێژەی وازهێنانی كچان لە خوێندن بەرزبوونەوەیەکی مەترسیداری تۆمارکردووە
لە ئێران رێژەی
وازهێنانی كچانی خوار تەمەن 15 ساڵ لە پرۆسەی خوێندن، بەرزبوونەوەیەکی مەترسیداریتۆمارکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
ناوەندی ئاماری ئێران، لە ساڵی خوێندنی 2022، نزیکەی 100 هەزار کچ لە کۆی 4 ملیۆنخوێندکاری تەمەن 12 تا 14 ساڵ، وازیان لە خوێندن هێناوە.
خراپی باری
ئابووری وایکردووە هەندێک خێزان منداڵەکانیان، بەتایبەتی کچان لە خوێندن دەربهێننو بیاننێرنە سەرکار، یان پێیان باشە زوو هاوسەرگیری بکەن.
بەرپرسانی پەروەردە
و چالاکوانانیش نیگەرانی خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕیوە و داوای چارەسەری خێرا دەکەن.هەروەها راپۆرتەکە جەخت لەوەدەکاتەوە کە وازهێنانی کچان لە خوێندن زیانێکی گەورە بە
کۆمەڵگە دەگەیەنێت و پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.
ئاگاە
لە ئێران خەڵکی هەژار و كەمدەرامەت بە یەک مەتری خانوو دەکڕن
جێگری سەرۆکی یەکێتیی
خانووبەرە لە ئێران، هۆشداری دەدات لەبارەی فرۆشتنی خانوو بە قەبارەی یەک مەتری ودەڵێت: بەهۆی نەبوونی توانای کڕینی، ئەم جۆرە فرۆشتنە لە بازاڕی خانووبەرەدا پەرەیسەندووە.
داوود بێگی نژاد دەشڵێت: بەگوێرەی یاسا، فرۆشتنی خانوو دەبێت بە مۆڵەت و چاودێرییەوەبێت، بەڵام ئەمە روونادات و زۆرێک لە گرێبەستەکانی فرۆشتن لەڕێی پلاتفۆرمی نافەرمی
و نووسینگەی راوێژکاریی خانووبەرەی بێمۆڵەتەوە ئەنجام دەدرێن.
ئاماژە بەوەشدەدات،هەندێکجار یەکەیەکی نیشتەجێبوون بەشێوەی فرۆشتن بەچەند کەسێک دەفرۆشن کە ئەمەش کێشەی
یاسایی و کۆمەڵایەتی دروستدەکات.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف
ئەڵمانیا پێشنیازەکەی سەرۆکوەیرانی بەریتانیا بۆ ئاشتیی ئۆکراین رەتدەکاتەوە
بەهۆی جیاوازییبۆچوونەوە لەبارەی بڵاوەپێکردنی سوپای ئەوروپاوە، ئۆلاف شۆڵتزی راوێژکاری ئەڵمانیا
لە دیداری لوتکەی پاریس کشایەوە.
کیەر ستامەر لەدیداری سەرکردەکانی ئەوروپادا لە پاریس پێشنیازی کرد سوپای وڵاتانی ئەوروپا وەک هێزی
ئاشتیی پارێز لە ئۆکراین بڵاوەیان پێبکرێت، بەڵام ئۆلاف شۆڵتزی راوێژکاری ئەڵمانیالەگەڵ ئەم پێشنیازەدا نەبوو و دیدارەکەی بەجێهێشت.
ستامەر گوتبوویبەریتانیا لەکاتی راگەیاندنی ئاشتیدا رۆڵێکی گەورە و کاریگەر دەبینێت لە دابینکردنی
ئاسایش و ژن و پیاوەکانی ناو سوپای وڵاتەكەی دەنێرێت ئەو رۆڵە قورسە ببینن و ئاشتییپاش شەڕ بپارێزن.
دەیلی مەیل
سەرکردەیەکی پارێزگاران دەڵێت، کاتی ئەوەهاتووە لەسەر چۆک هەستنەوە و لەپێناوی بەهاکانی رۆژئاوادا بجەنگن.
کێمی بادینۆک سەرکردەی پارتی پارێزگاران دەڵێت، ستامەر ملی داوە و خۆیی داوە بە دەستی سیاسەتە ئاژاوەگێڕییەکانیچەپەکانەوە.
بادینۆک شەڕی لەدژیچەپەکان راگەیاند، دوێنێ هاواری کرد، گوتی پێویستە کلتوری شارستانیەتی رەسەنی رۆژئاوایی
بپارێزرێت. ئازادیی دەربڕین، بازاڕی ئازاد، رۆڵی یاسا لەو بەهایانەی جیهانی رۆژئاوانکە دەبێت کار لەسەر گەڕاندنەوەیان بکەن. بۆیە ئەوە ئەرکی نەوە نوێکانی سەر بە پارتی پارێزگارانە کە کار لەسەر زیندووکردنەوەی ئەو بەهایانە بکەن.
گاردیەن
زێلینسکی دەڵێت، ئەگەر ئەوان بەشێک نەبن لە گفتوگۆکان، هیچ رێککەوتنێک پەسەند ناکەن.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی هۆشداریی دا لەوەی ئەگەر خۆیان بەشێک نەبن لە گفتوگۆکان، دان بە هیچ رێکكەوتنێکدانانێن. بەرپرسانی باڵای رووسیا و ئەمریکا کەوتوونەتە ئامادەکاری بۆ ئەوەی دیدارێک
لە سعوودیە ئەنجامبدەن، مەبەستی دیدارەکەشیان قسەکردنە لەسەر شەڕی ئۆکراین. لەئەمڕۆوەئۆکراین دەڵێت، هەر دانوستاندنێک لەسەر کێشەی ئۆکراین بکرێت، ئەگەر خۆیان بەشێک نەبن، لە گفتوگۆکان، ئەنجامەکانی پەسەند ناکەن و ناتوانن دانی پێدابنێن.
عەرەب نیوز
وەزیرێکی ئیسرائیلی دەڵێت، دەبێت حەماس غەزە چۆڵ بکات و چەکەکانیشی بدات بە دەستەوە.
بتسالئیل سموتریچ
وەزیری دارایی ئیسرائیل کە کەسێکی توندڕەوە هەڕەشە دەکات و دەڵێت، ئەگەر حەماس ئەمهۆشدارییە بەجدی وەرنەگرێت و رەتی بکاتەوە، ئەوا ئیسرائیل ئاگری دۆزەخ دەکاتەوە بەڕوویدا.
سموتریچ داوا لەوەزیرەکانی وڵاتەکەی دەکات دەنگ لەسەر پلانە هاوبەشەکەی نەتەنیاهو و ترەمپ بدەن، بۆ
ئەوەی پەیامێکی ئاگادارکردنەوەی روون بدەن بە حەماس، پێی بڵێن پێویستە هەموو بارمتەکانئازاد بکات، غەزە بەجێبهێڵێت و چەکەکانیشی بدات بە دەستەوە.
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
وادەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە
باسمعەوادی گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەوکاتەی کە رێککەوتنی لەسەر کراوە بۆ
کشانەوە هێزی هاوپەیمانان لە عێراق وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە.
ئەملێدوانەی عەوادی لەکاتێکدایە كە شرۆڤەکارانی سیاسی و سەربازیی عێراق باس لە ئەگەری
مانەوەی زیاتری هێزە بیانییەکان دەکەن لە عێراق، بەو پێیەی هێشتا عێراق ناتوانێت بەرگرییلە ئاسمان و سنوورەکانی خۆی بکات و پێویستی بە راوێژ و راهێنانی زیاترە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراق و ئەمریکا پێشتر رێککەوتوون لەسەر کشانەوەی هێزەکانیانلە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، ئەم رێککەوتنەش لەدوای فشاری هێز و گروپە عێراقییەکان
هات بە تایبەتی ئەوانەیان کە لەژێر کاریگەریی ئێراندا بوون لە عێراق.
لەلایەکی ترەوە، نزار حەیدەر شرۆڤەکاری سیاسی رایگەیاندووە، گۆڕانکارییەکانی سوریا
راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر عێراق داناوە و پێویستی بە مانەوەی هێزەکانیئەمریکا هەیە.
سەباح
لەسەر داوای دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک وەزیر دەرچووە
دەستەیدەستپاکی عێراق راپۆرتی ساڵی 2024ـی خۆی بڵاوکردەوە و کە تایبەتە بە کاروباری سەرجەم
پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان.
راپۆرتەکەژمارەیەکی زۆر ئامار و داتای تێدایە کە هەموویان پەیوەندییان بە بواری دەستپاکی و
ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی هەیە، بەگوێرەی راپۆرتەکە دەستەکەیان توانیویەتی رێژەیەکیزۆر پارە بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی و 65 تۆمەتیان ئاڕاستەی 44 وەزیر و بەرپرسانی
پلە یەکی عێراق کردووە و 597 فەرمانیان لە دژی 1384 تۆمەتباری پلەباڵا دەرکردووە كەبەشی زۆرینەیان پەیوەندییان بە گەندەڵییەوە هەبووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، فەرمانیان دەرکردووە بۆ 34 وەزیری فیعلی و 28 کەسی دیکە کە پلەیوەزیریان هەبووە لە گەڵ 231 بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئامادەبوون لە دەستەکەیان بە مەبەستی روونکردنەوە لەسەر کارەکانیان.
دامەزراوە دادییەکان لەسەر داوای دەستەکەیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ هەزار 240 کەس دەرکردووەو هەزار و 742یان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەو ژمارەیەش 10 کەسیان وەزیر و 43یان پلە تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی بوون.
دەستور
ڤیان دەخیل: لێبوردنی گشتی ئەو کەسانە ناگرێتەوە تاوانیان دژی ئێزدییەکان ئەنجامداوە
ئەندامێكی پەرلەمامی عێراق دەڵێت، لێبوردنی گشتی ئەو کەسانە ناگرێتەوە كە تاوانی دژە مرۆڤایەتییاندژی ئێزدییەکان ئەنجامداوە.
ڤیان
دەخیل ئەندامی پەرلەمامی عێراق لە میانی سەردانێکیدا بۆ لای فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنیباڵای دادوەریی عێراق بەمەبەستی گەیاندنی نیگەرانی ئێزدییەکان لە ئازادکردنی ژمارەیەک
تاوانبار لە دۆسییەی ئێزدییەکاندا، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی جەختیکردەوە ئەو کەسانەیتاوانبارن بە ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی لە دژی ئێزدییەکان بەهیچ شێوەیەک لێبوردنی
گشتی نایانگرێتەوە.
راشیگەیاند،دادوەریی عێراق سوورە لەسەر لێخۆشنەبوونیان و گەیاندنیان بە سزای یاسایی خۆیان وجەختی
لەسەر جێبەجێکردنی دادپەروەریی کردەوە لەبەرامبەر هەموو پێکهاتەکانی
عێراقدا.
مەدا
عێراق دەیەوێت چیتر دانەوێڵە هاوردە نەکات
مەهدیسەهر جبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لەڕێی سەرجەم فەرمانگەکانی
سەر بە وەزارەتەکەیان ئاگادارکراونەتەوە لە دۆخی کشتووکاڵی زستانە و بەگوێرەی ئەو پلانە بەڕێوەدەچێت کە پێشتر بۆیاندیاریکراوە.
بەگوێرەیلێدوانەكەی جبوری، دۆخی کشتوکاڵی زستانە و بە تایبەتی دانەوێڵە لە ئاستی پێویستدایە
و دوو ملیۆن دۆنم زەوی لەڕێی ئاودێریی جۆگە و بۆرییەوە ئەنجامدەدرێت، سێ ملیۆن و100 هەزار دۆنمیش بە شێوازیی سەردەمیانە و ئاوی ژێرزەویی بەکاردەهێنرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، چوار ملیۆن و 800 هەزار دۆنم گەنم و 300 هەزار دۆنمیش جۆی تێدا چێنراوە،هەروەها جبوری راشیگەیاندووە، سەوزە لەڕێی ئاوی دڵۆپەوە زۆر بەرەو پێشەوە رۆشتووە،
جەختیشیکردووەتەوە عێراق بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت لە رووی کشتوکاڵەوە پشت بەخۆی ببەستێتو پێویستی بە هاوردەکردن نەمێنێت.