39
زووم…
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا دەکات، هەروەها بانگهێشتی دەکات سەردانی رۆژاڤا بکات.
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی نۆرس پرێس دەڵێت، هەسەدە پاڵپشتی لە هەر هەوڵێک دەکات بۆ سەقامگیری و یەکڕیزی سوریا، بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانیش، هەوڵی زەمینەسازی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە.
هەروەها مەزڵوم عەبدی بە نۆرس پرێسی گوتووە، دیمەشق داوای لە هەسەدە کردووە، شەڕڤانانی بیانی لە ریزەکانی دەربکات، دۆسیەی ئەمنی و گیراوانی داعش رادەست بکات بۆ ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی نوێی سوریابن.
دەشڵێت، هەسەدە ئامادەیە لەو بابەتەدا هەماهەنگی بکات چونکە پاراستنی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستی بە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان هەیە.