زووم..
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هەشت کەسیان بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، هەشت تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، کە لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیانەوە، بابەتی نەشیاویان بڵاوکردوەتەوە.
هەروەها لەسەر داوای هاووڵاتیان، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێن و ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیاندا رەفتاری دوور لە نەریت و رەوشتی کۆمەڵایەتییان بڵاودەکردەوە، دەستگیرکران و رووبەرووی یاسا کرانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، دووان لە دەستگیرکراوەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک چالاکن و ڤیدیۆ بڵاودەکەنەوە، یەکێکیان ناوی “فەرمان محەمەد”ـە، بە “فەرمانی لەفە” ناسراوە، ئەوەی دیکەشیان ناسراوە بە مام لەتیف.