زووم..
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە بارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی ناوچەی سەرگەڕانی کەرکوک رایگەیاند، كێشه‌ی زه‌وی و زاری جووتیاران به‌گشتى كێشه‌یه‌كى قووڵ و ماوه درێژه بەردەوام لە هەوڵی جارەسەرکردنیداین و ئه‌و سه‌ربازانه‌شی ئه‌مڕۆ په‌لامارى جووتیارانى كوردیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
دەقی روننکردنەوەکە..
كێشه‌ی زه‌وی و زاری جووتیاران به‌گشتى كێشه‌یه‌كى قووڵ و ماوه درێژه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونمان هه‌وڵى جددیمان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى، ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رى له حكومه‌تى ناوه‌نده و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌به‌غدا بووم و نووسراوى فه‌رمیمان ئاراسته‌ى نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كرد، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وییانه‌ى كه بڕیارى دادگایان له‌سه‌ر نییه ، تا جووتیاران بتوانن كارى كشتووكاڵى خۆیان بكه‌ن و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردن بوون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى (مجلس قیاده‌ى سه‌وره)دا و بوو به بڕیار ، بۆ جێبه‌جێكردنیشى چاوه‌ڕوانى ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیین، بۆیه له ئێستادا پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆڕاگربن بۆ لهدهستنهچوونى ئه‌م ده‌ستكه‌وته، جووتیارانى سنووری سەرگەڕان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لەگه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانتانین به‌ڵام ده‌رفه‌ت بده‌ن له‌ڕێگاى دامه‌زراوه یاسایی و فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌و ئامانجه بگه‌ین.
هه‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وى و زار، به‌ر له دوو هه‌فته بڕیارماندا گرێبه‌ست بكرێت بۆ هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى تۆپزاوا و یایچى و تركهڵان كه ماوه‌ى حه‌وت ساڵ كێشه‌یان هه‌بوو . بۆیه له‌سنوورى سه‌رگه‌ڕانیش هه‌نگاومان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناوه.
ئه‌و سهربازانهشى كه ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جووتیارانى كوردیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاراسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنووره.
له‌پاش په‌یوه‌ندیمان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ، به‌ڕێزیان بڕیاریدا به ناردنى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه، سبه‌ینێش له دیوانى پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.
جارێكى دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هێورى و خۆڕاگری جووتیارانى سنوورى سه‌رگه‌ڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌دایه.
ڕێبوار تەها مستەفا
پارێزگاری كەركوك