52
زووم..
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 47 پەناخوازی عیراقی کە داوای مافی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە، بۆ عیراق ناردەوە
هەروەها رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لەو بارەیەوە بلاویکردۆتەوە، ئەو هاووڵاتییانە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەڵمانیاوە و بە یاوەری هێزێکی زۆری پۆلیس بەرەو فڕۆکەخانەی شاری هانۆڤەر بردراون.
لەوێوە کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی بە فڕۆکەیەکی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکییەکان، کە تایبەتە بە دیپۆرتی پەنابەران، بەرەو عێراق نێردراونەتەوە.