زووم..
دەقی راگەیەنداروەکە..
لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەرێز سودانی پەیوەندییەکمان ئەنجامدا
بەداخەوە ئەمڕۆ دوو روداو لەکەرکوک رویاندا
یەکەمیان گرژییەکانی سنوری سەرگەران و بەردەوامی رێگرییەکانی سوپا لەجوتیارە کوردەکان بۆ ئەو مەبەستە لەگەل بەرێز سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی قسەم کردو دۆخی سنورەکەم لەگەل باسکردو داوام کرد کۆتایی بەو رێگریانە بهێنێت ، بەسوپاسەوە فەریق عبدالکریم سودانی راوێژکاری سەربازی راسپارد بۆ ئەوەی کۆتایی بەو کێشەو گرفتانە بهێنیت ، دواتریش لەگەل لەگەل فەریق عبدالکریم قسەم کردو بەڵینی دا بەپەلە تەدەخل بکات ،
بابەتی دووەم / بەداخەوە پۆستی بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی کەرکوک درایە پەرلەمانتار وەسفی عاصی و کەسێک دانرا کەتەنانەت وەسفی وەزیفیشی لەگەل پۆستەکەی ناگونجێت ، ئەمە لاکاتێکدا هەفتەی رابردوو لەگەل کاک ریبوار قسەم کرد و بەڵێنیدا ئەو بابەتە رابگریت و تەنانەت وتی ئەو کاندیدەم رەتکردوەتەوە ، هەروەها لەگەل کاک خالد شوانی قسەم کرد بەهەمان شێوە بەلینی دا رێگە بەو بابەتە نەدەن ، بەلام بەداخەوە نازانم لەژێر چی فشارێک ئەمەیان کرد بەلام زیانی گەورە بەجوتیارانی ئێمە دەگەیەنیت بەتایبەتی لەکاتی جێ بەجێ کردنی پرۆژە یاسایی پوچەل کردنەوەی بریارەکانی بەعسی لەناو چو .