41
زووم..
کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە رۆڵی پێشەوایەتی بگێڕێت لە دابینکردنی گەرەنتیی ئەمنی بۆ ئۆکراین و ئەگەر پێویستیش بکات، هێز رەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.
ستامەر لە گوتارێکدا کە بۆ رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی نووسیوە، ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە پیشانی بدەن لە پرسی بەرگریکردن لە ئەوروپا جدین و ئەو ئەرکەش لە ئەستۆ دەگرن.
ئەو رای وایە دەبێت سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا بە دەم داواکاریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بێن و بەرپرسیارێتیی بەرگریکردن لە کیشوەری ئەوروپا لە ئەستۆ بگرن.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەشڵێ، دەبێت ئەمریکا و ئەوروپا پێکەوە بە متمانەوە کاربکەن، بەریتانیاش دەیەوێت رۆڵی هەبێت لە نزیکردنەوەی ئەو دوو لایەنە.