137
- میرەر
- ئەو زنجیرە دۆکیومێنتارییەی نێتفلیکس کە شازادە هاری و مێگانی هاوسەری رۆڵیان تێدا بینیوە، بڕیارە ئەم هەفتەیە نمایشبکرێت
- ئەگەرچی چەند مانگێکە کۆچی دوایی کردووە، بەڵام هێشتا لە بەریتانیا پاسپۆرتی هاوڵاتییان لەژێر ناوی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەردەکرێت
- بەهۆی زۆریی ژمارەیانەوە، کۆچبەرانی دوورگەی ئینگلیز لە بەریتانیا ناچارکراون لەناو پاسە دوو نهۆمییەکاندا بخەون
- سەندەی تەلەگراف
- بەهۆی مانگرتنی پەرستارانەوە فشار لەسەر کەرتی تەندروستیی بەریتانیا دروستبووە، حکومەت دەرمانسازان دەکاتە شوێنگرەوەیان
- وەزیری کۆچی بەریتانیا داوادەکات مافی پەنابەریی نەدرێتە هاوڵاتیانی ئەلبانیا
- حکومەتی ئێران چاو بە یاسای حیجابدا دەخشێنێتەوە
ئۆبزێرڤەر
- چەند وەزیرێکی بەریتانیا لەکاتی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ پەرستارانی ناڕازیی تووشی دەمەقاڵێ دەبن
- بەریتانیا پابەندی بەڵێنەکەی نابێت بە پێدانی مافی پەنابەریی بە ئەفغانییەکان
- دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا نرخی خۆراکی بەرزکردووەتەوە
سەندەی تایمز
- بەریتانیا بەنیازە یاسایەک دەربکات بۆ رێگەگرتن لە مانەوەی ئەو کۆچبەرانەی تازە دەگەنە وڵاتەکە
- ئەو ئەفسەرەی سەرپەرشتیی دۆسیەی تاوانی ئەفسەرانی بەریتانیای دەکرد لە کارەکەی دوورخرایەوە: دەرکەوت خۆیشی تۆمەتبارە
- بەریتانیا ئامادەنییە ئەو ژنە کەمئەندامە وەربگرێتەوە، کە پێشتر پەیوەندیی بە داعشەوە کردبوو: ئەگەرچی تەندروستیی خراپە و لەسەرەمەرگدایە