بە چوار یاریی کۆتایی هات بە کێبڕکێکانی هەفتەی ١١ی خولی پلەیەکی کوردستان و دوو یاری بە یەکسانبوون و دوو یاریش بە بردنەوە کۆتایی هات.
یانەی سێمێل لە یاریگای خۆی میوانداری زانکۆی جیهانی کرد و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
لە یارییەکی دیکەدا یانەی تەناهی لە یاریگای خۆی میوانداری کۆیەی کرد، یارییەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە سودی کۆیە کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە تەناهی بە ١٢ خاڵ پلەی هەشتەمی گرتووە و کۆیەش بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ لە پلەی ١٣دایە.
یانەی دهۆک یەکێک لە سودمەنترین یانەکانی ئەم هافتەیە بوو کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە کفری خاوەن یاریگای بردەوە.
بەو بردنەوەیە دهۆک بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە و کفریش پلەی ١١ گرتووە بە ١١ خاڵ.
لە شاری کەرکوکیش هەردوو یانەی شۆرجە و رواندز بەیەک گەیشتن، لە کۆتاییدا هەردوو یانە بە دوو گۆل و بە خاڵێک یاریگایان جێهێشت.