زووم..
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ئامادەن و هیوادارن پەکەکەش ئەم دەرفەتە لەدەستنەدات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵیدا هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌كه‌ی به ده‌رفه‌تێكی گرنگ و مێژوویی له قه‌ڵه‌م دا كه پێویسته هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنی و برایه‌تیی كورد و تورک بكه‌ن، چونكه ئاشتی بۆ هه‌مووان له توركیا و ناوچه‌كه پێویسته.
سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند، ئەوان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بێته ئاراوه و كێشه‌كان ئاشتیانه چاره‌سه‌ربكرێن، چونكه ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی شه‌ڕ و چه‌ک هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌روه‌ها هیوای خواست پەكەكە ستراتیژییانه له پرۆسه‌كه بڕوانێت و پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت.
لای خۆیانەوە، شاندی ئیمراڵی سڵاوی ئۆجالانیان به نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند و تیشكیان خسته سەر هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه و داوایانكرد سەرۆکی هەرێم له‌سه‌ر هاوكاری و پشتگیریی خۆی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.