زووم..
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا کارەبای هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.
کەمال محەمەد لە دیداری نێوان وەزارەتی کارەبا و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردا رایگەیاند، تا ئێستا پێوەری زیرەک بۆ ملیۆنێک و 400 هەزار هاوبەش بەستراوە و تا کۆتایی ساڵی 2026 پڕۆژەی رووناکیی 24 کاتژمێری هەموو کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کابینەیەدا هەزار و 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە.
لە 17-10-2024 حکومەتی هەرێم پڕۆژەی رووناکی راگەیاند و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەکاتی راگەیاندنی پڕۆژەکە گوتی، ئامانج لە پڕۆژەکە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە لە تەواوی هەرێمی کوردستان. پڕۆژەکە سەرەتا لە چەند گەڕەکێکی هەولێر تاقیکرایەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، پڕۆژەی رووناکی لە هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێدەرکێت و سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆکیش دەگرێتەوە.