زووم..
شاندى ئیمراڵى لە هەولێر رایانگەیاند، دیدارەکانیان لە هەولێر ئەنجامی باشی هەبووە و بارزانی و نێچیرڤان بارزانى پشتگیری چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەکەن.
کەسکین بایندر، هاوسەرۆکى گشتى دەبەپە و ئەندامى شاندی ئیمراڵی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتى، وەک شاندی ئیمراڵی پەیامی ئۆجالانیان لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان بە بارزانى و نیچیرڤان بارزانى راگەیاند و ئەوانیش، پشتگیری خۆیان بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دووپاتکردەوە.
گوتیشی، لە دیدارەکاندا باسی چارەسەری پرسی کوردیان لە تورکیا کردووە و هیوایەک هەیە پرسی کورد بە ئاشتی چارەسەر ببێت.
دەشڵێت، ئۆجالان دەیەوێت پرسی کورد بە ئاشتی چارەسەر ببێت و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیاش کاریگەری لەسەر ناوچەکە دەبێت.
دوێنێ شاندەکە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە و بیروبۆچوونیان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكووری كوردستان وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ ئۆجالان و ناوەڕۆكی پەیامەکەیان پێ ڕاگەیاند.
لە درێژەی دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە شاندەکە سەردانى سلێمانى بکەن و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆببنەوە.