38
زووم..
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ ئۆکراین ئەگەر پێویست بکات.
کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی راگەیاندووە، شانشینی بەریتانیا ئامادەیە بەرگری لە ئۆکراین بكات و رۆڵی سەرەکی ببینێت، پابەندیشە بە پێشکەشکردنی سێ ملیار و 78 ملیۆن دۆلار هاوکاری ساڵانە بۆ ئۆكراین تاوەکو ساڵی 2030.
بە گوتەی ستارمەر، لە ئەگەری رێککەوتنی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ و راگەیاندنی ئاگربەست، ئامادەن بۆ ناردنی هێزی ئاشتی پارێز.
لەبارەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین گوتی، لەچەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، بەوپێیەی بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی لە ئەوروپا، ئەمریکا دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببینێ، رێگری بکات لەوەی پوتین جارێکی دیکە هێرشەکانی دەستیپێبکاتەوە.