26
زووم..
لە ئەمریکا زریانی بەهێز و لافاو و بارانی بەخوڕ، بووە هۆی گیان لەدەستدانی نۆ کەس و حاڵەتی لەناکاو راگەیەنرا.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لە رۆژهەڵاتی ئەمریکا و لە هەشت ویلایەتی ئەو وڵاتە، بارانی بەخوڕ و زریانی بەهێز لافاوی دروستکردووە و ئاستی ئاو بۆ چەند مەترێک بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە كە بەشێکی زۆریان لەنێو کەشتییەکانی خۆیاندا تەرمەکانیان دۆرزاونەتەوە کە لە دەریا و روبارەکاندا بوون، دایک و منداڵێکیش لەنێو قوربانییەکاندا هەن.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانی بە خوڕ کە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی لەگەڵە، رووی کردووەتە ناوەڕاست و باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا، پلەکانی گەرما لە هەندێک ویلات بۆ خوار 30 پلەی ژێر سفر دابەزیون.