زووم..
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی خەزێنە و بانکی یەدەگی ئەمریکا، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا پێنج بانکی عێراقی سزا بدات و مامەڵەی دۆلاریان لێ قەدەغە بکات.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێ، لە کۆبوونەوەکانیان لە دوبەی بەرپرسانی وەزارەتی خەزێنە و بانکی یەدەگی فیراڵیی ئەمریکا، لەسەر رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی دراو و بەقاچاغبردنی دۆلاری ئەمریکی، بەرپرسانی بانکی ناوەندیی فیدراڵیان راسپاردووە ئەو بڕیارە دەربکات.
رۆیتەرز گوتووشییەتی، ئەمریکا سزای بانکی موشریقی عەرەبیی ئیسلامی و بانکی یەکگرتوو بۆ وەبەرهێنان و بانکی سەنەمی ئیسلامی و بانکی میسکی ئیسلامی و بانکی ئەمینی عێراقی ئیسلامیی داوە و مامەڵەی دۆلاری لە کۆمپانیاکانی “ئەموال” و “ساقی” و “ئەقسا”ی تایبەت بە خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق قەدەغەکرد.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێران وەک سیی ئابووری لە عێراق دەڕوانێت و لەڕێی هاوردەکانییەوە دراوی قورس لە عێراق وەردەگرێت و لەڕێی سیستمە بانکییەکانییەوە خۆی لە سزاکانی ئەمریکا دەدزێتەوە.