29
هەڵبژاردەی عێراق تۆڵەی یەکسانبوونەکەی یاریی پێشووی لە سعودیە کردەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سعودیەی بردەوە.
لە گەڕی دووەم و رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەمی جامی ئاسیای خوار 20 ساڵ، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سعودیە بەیەک گەیشتن.
تایمی یەکەم یاریزانانی عێراق باشتر بینران و سودیان لە یەکێک ڵە هێرشەکان بینی و لە خولەکی 25 ئەموری فەیسەڵ بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی یەکەمی یاریەکەی تۆمارکرد.
تایمی دووەم سەرەڕای هێرشی یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە، بەڵام یاریەکە گۆڵی دیکەی بەخۆیەوە نەبینی و بەو تاکە گۆڵەش ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی هەڵبژاردەی عێراق کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە عێراق بە چوار خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیەتی و سعودیەش لە پلەی سێیەمە و سێ خاڵی هەیە.