زووم..
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستى ناوى سودمەندانى زەوى بڵاوکردەوە، کە بە گوێرەى لیستەکە، لە سەرجەم دمودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان.
بە گوێرەى راگەیەنراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا، د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانى وەزارى ژمارە (١٣٣٢٨) لە رێکەوتى (٢١/ ٧/ ٢٠٢٤) دەرکردووە، کە تایبەت بووە بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ دروستکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار و دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و پێدانى رێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنییەتى شیکردنەوەى رێنماییەکان.
هەر بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامودەزگاکانیدا (١٧٢١٨) فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى، ئەویش بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، لە دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار سەبارەت بەو ناوانەى، کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، لە ئێستادا سەرجەم ناوى سودمەندان بڵاودەکەینەوە بەمەبەستى زانینى سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
وەزارەتەکە روونیشیکردووەتەوە، کە گەڕانەوەى ناوى سودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەپێى کارتى زانیارى بووە، واتە کارتى زانیارى بووەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
هەروەها رایگەیاندووە ەمڕۆ سەرجەم فۆڕمى سودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
بۆ بینینى ناوى سودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەن: