زووم..
بەگوێرەی رێککەوتنی حكومەتی هەرێم و عێراق، دەبوو 10ـی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی دوو رەوانەی بەغداد بکرێت، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستەکەی رەوانە نەکردووە.
زوومی بەغداد گواستییەوە، ئەگەر لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی دوو رەوانەی بەغداد نەکرێت، ئەوا ئەگەری هەیە مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابکەوێت.
هەروەها گوتیشی، جگە لە لیستی مووچە، تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی یەکی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، کێشەیەکی دیکەی نێوان هەولێر و بەغداد بریتییە لە داهاتی ناوخۆ كە بەگوێرەی رێککەوتنەكە پێویستە مانگانە هەرێمی کوردستان 80 بۆ 90 ملیار دینار رەوانەی عێراق بکات، بەڵام بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم نزیکەی 52 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی رادەستی عێراق کراوە.