35
زووم..
بینیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران هەمان چارەنووسی حزبوڵای لوبنانی دەبێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، هیچکات ئێران نابێتە هێزێکی ئەتۆمی.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیلی کرد، دوای کۆبوونەوە، لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییان کرد، نەتانیاهۆ گوتی، لەگەڵ رۆبیۆ داهاتووی سوریایان تاوتوێکردووە و جەختیان لە رێگریکردن لە ئێران کردەوە بۆ دروستکردنی بەرەی نوێی جەنگ دژ بە ئیسرائیل.
نەتانیاهۆ دەڵێت، هەر هێزێکی سوریا بیەوێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل، هەڵەیەکی گەورە دەکات.
مارکۆ رۆبیۆش ئێرانی بە گەورەترین هەڕەشەی ناوچەکە وەسفکرد، دووپاتیکردەوە، هەرگیز رێگەنادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
گوتیشی، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، هۆکارێکی سەرەکیی ناسەقامگیری ناوچەکەن.