35
زووم..
حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە لە نووسراوێکدا ئاماژە بە زیادبوونی مووچەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەکات و داوای لێدەکات روونکردنەوە بدات.
حەنان فەتلاوی نووسراوێکی ئاراستەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کردووە و لێی پرسیوە، “بە چ بەڵگەیەکی یاسایی مووچەکەت لە 20 ملیۆن دینارەوە بۆ 27 ملیۆن و 500 هەزار دینار زیادکردووە؟”
نووسراوەکە لە 12-02-2025 ئاراستە کراوە و ئیمزای حەنان فەتلاوی لەسەرە، داواش دەکات لەماوەی 15 رۆژ وەڵامی بدرێتەوە.
بەگوێرەی میدیای عێراقی، مووچەی سەرۆککۆمار لەگەڵ دەرماڵەی مانگانە دەگاتە 90 ملیۆن دینار کە بەشێکیان بریتین لە دەرماڵەی بروانامەی خوێندن، تایبەت، پێگە، گواستنەوە، میوانداری و چەند جۆرێکی دیکەی دەرماڵە.