زووم..
بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ئێستا بە سەردانێک لە ئەڵمانیایە بۆ بەشدارى لە کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، لەڕێى نێچیرڤان بارزانییەوە داواى کۆبوونەوەى لە هاکان فیدانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا کردووە، بەڵام هێشتا فیدان وەڵامى داواکارییەکەى نەداوەتەوە.
زووم دەزانێ، بافڵ تاڵەبانى داواى لە نێچیرڤان بارزانى کردووە داوا لە هاکان فیدان بکات لە پەراوێزى کۆنفرانسەکە یەکدى ببینن و پێکەوە کۆببنەوە، هەرچەندە نێچیرڤان بارزانى داواکارییەکەى بافڵ تاڵەبانى بە هاکان فیدان گەیاندووە، بەڵام هێشتا روون نییە ئاخۆ کۆبوونەوەکە دەکرێت یاخود نا، بەوپێیەى هێشتا هاکان فیدان وەڵامى داواکارییەکەى نەداوەتەوە.
ئەم داواکارییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاکان فیدان دواى ئەوە دێت، پێشتریش یەکێتى و بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى زیاد لە جارێک لەگەڵ شاندى ئەمنى و هەواڵگریی تورکیا لە بەغداد و هەولێر کۆبوونەتەوە و تاوتوێى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولایان کردووە.
زووم دەزانێ، سەربارى زنجیرە کۆبوونەوەکانى نێوانیان، بەڵام هێشتا نە یەکێتى و نە تورکیاش لە پەیوەندییەکانى نێوانیان رازى نین کە لە کۆبوونەوەکانیاندا گفتوگۆ دەکەن لەسەر مەلەفى ئەمنى و هەواڵگریی و دۆخى ناوخۆیی هەرێمى کوردستان بە تایبەت پرسى پارتى کرێکاران و چالاکییەکانیان.