34
زووم..
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفڕانسی ئاسایشیی میونشندا کۆبوونەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکا، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و هاكان فیدان پەیوەندییهكانی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ تورکیا تاوتوێ کراون، هەروەها باس له چۆنیهتیی بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسیی، ئابووریی و ئەمنییەکان كردووە و تیشكیان خستووەته سەر پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و تورکیا و ناوچەکە.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و سەقامگیریی ناوچەکە کردووە.
دیدارەکە لەکاتێکدایە کە بڕیارة سبەینێ شاندی ئیمراڵی لە هەولێر لەبارەی پەیامەكەی ئۆجالان و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆببنەوە.