38
زووم..
کەمێک لەمەوبەر شاندی ئیمڕاڵی گەیشتە پیرمام و لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، لە کۆبوونەوەدان.
ئێوارەی دوێنێ شاندی ئیمراڵی و بەرپرسانی دەم پارتی گەیشتنە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی پارتی پەیامی ئۆجالان و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ بکەن.
بڕیارە دووسبەی سێشەممە، شاندی ئیمراڵی سەردانی سلێمانی بکەن، لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆببنەوە.