41
زووم..
وەزارەتی کارەبای عێراق دەیەوێت لە تورکمانستانەوە غاز هاوردەبکات، پرۆژەکەش لە رێگای خاکی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەحمەد عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە رۆژنامەی دەستووری راگەیاندوە، ئامادەکارییەکان بەرەو تەواوبوون دەچن و لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەى کە کارەکان دەکات لە گفتوگۆدان.
بەشێک لە بۆرییەکان ئامادەن بۆ گواستنەوەی غاز، ئومێدیشى خواست پێش لە هاتنى وەرزی هاوین پرۆسەکە تەواوببێت.
ساڵی 2024 عێراق لەگەڵ تورکمانستان گرێبەستێکی واژۆکرد، کە رۆژانە 20 ملیۆن مەتر سێجا غاز بگەیەنێتە عێراق بۆ ئەوەى لە کارپێکردنى وێستگەکانى کارەبادا بەکاریبهێنێت و کۆمپانیاى – لوکستون ئەنێرجی – سویسریی پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.