زووم..
هەرچەندە لە کۆبوونەوەی دوێنێی بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، بڕیاری شکاندنی بایکۆت درا، بەڵام لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆت نەشکاوە.
بەو هۆیەوە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کۆببنەوە و بڕیار لە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بدرێت.
زووم لە سلێمانی و شارۆچەکەکان بەدواداچوونی بۆ بەدەمەوەچوونی داواکەی پەروەردەی سلێمانی کردووە، تەنها بەشێکی کەمی قوتابخانەکان دەوامیان دەستپێکردووەتەوە.
لە قەزای کۆیە و ناحیەکانى تەقتەق و بالیسان لە سنووری پارێزگای هەولێر بایکۆت لە زۆرینەی قوتابخانەکان بەردەوامە.
لە هەڵەبجە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەرامبەر جێبەجێنەکرنی داواکارییەکانیاندا، داوا لەسەرجەم مامۆستایانی ناڕازی دەکەن پشتیوانییان بکەن.
هەروەها لە راپەڕین، لە ژمارەیەک قوتابخانە بایکۆت شکێنراوە، بەڵام لە زۆرینەی قوتابخانەکان بەردەوامە.