49
زووم..
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، یەکێک لە دیارترین ئەو تەوەرانەی تاوتوێی دەکات، خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پرۆژەیاسای ئەنجومەنی فیدراڵی.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، پێنج تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێن، لەنێویاندا دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای هەمواری بڕوانامە و پلەی زانستی.
گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پرۆژەیاسای ئەنجومەنی فیدراڵی، کە بەگوێرەی مادەی 48ـی دەستووری عێراق لەگەڵ پەرلەمان، دەسەڵاتی یاسادانانی فیدراڵیی پێکدەهێنن.
پێکهێنانی ئەم ئەنجومەنە ماوەی 20 ساڵە بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە لە وادەی خۆی دواکەوتووە، گرنگی ئەم ئەنجومەنە بۆ کورد ئەوەیە رێگری دەکات لە خۆسەپێنیی لایەنێک بەسەر لایەنێکی دیکە.