41
زووم..
ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە، بەڵام دیداری لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی یەکێتی رۆژێک دواخرا.
ئێوارەی دوێنێ شاندی ئیمراڵی و بەرپرسانی دەم پارتی گەیشتنە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود بارزانی پەیامی ئۆجالان و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ دەکەن.
بەگوێرەی خشتەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان، دەبو ئەمڕۆ دوای بارزانی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی بەشداری سەرۆکی هەرێم لە کۆنفرانسی ئاسایش لە میونشنی ئەڵمانیا، کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی سبەینێ دواخرا.
هەروەها بڕیارە دووسبەی سێشەممە، شاندی ئیمراڵی سەردانی سلێمانی بکەن، لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆببنەوە.