33
زووم..
محەمەد فاتیح وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیی تورکیا رایگەیاند، رێککەوتنێک لەنێوان قەتەر و تورکیا بە بەهای حەوت ملیار دۆلار واژۆکراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەى دریلیش پۆستەسی، قەتەر بە بەهای حەوت ملیار دۆلار لەبواری کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ، ئۆتومبێل، تەکنەلۆجا، وەبەرهێنان لە تورکیا دەکات.
ئاڵوگۆری بازرگانی لەنێوان قەتەر و تورکیا لە ساڵی 2024، ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار بووە. ئەمە جگە لەوەی لە بواری بەرگریدا، قەتەر رێککەوتنى بۆ کڕینی درۆن و کەرەستەى سەربازی لە تورکیا هەیە.