رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
سەدر حکومەت تاوانباردەکات بە تێوەگلان لە بازرگانی مادەى هۆشبەر
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتى سەدر رایگەیاند، بەشێک لە بەرپرسانى حکومەتى ئێستا لە بازرگانى مادەى هۆشبەر تێوەگلاون.
بەشێک لە شرۆڤەکارانیش ئەم لێدوانەبەسەرەتاى گەڕانەوەى دەزانن بۆ نێوکایەى سیاسیی و بەشداریکردنی رەوتەکەى لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو.
سەدر لە وەڵامی پرسیاری یەکێکلە ئەندامانى رەوەتەکەیدا گوتی، بەشێک لە بەرپرسانى حکومەتى پەرە بە مادەى هۆشبەر
دەدەن، هۆکارەکەشى ئابووریی نییە بەڵکو سیاسییە.
سەبارەت بە دەنگۆی دەستپێکردنەوەى پرۆسەى سیاسیی لە لایەن موقتەدا سەدرەوە
رۆژنامەکە لەسەر زاری گەورە بەرپرسێکی رەوتەکەوە بڵاویکردووەتەوە لێدوانى موقتەداسەدر لەبارەى مادەى هۆشبەرەوە ماناى ئەوە
نییە کە بگەڕێتەوە نێو کایەى سیاسیی، بەڵکو بەرەنگاربووەنەوە کێشەیەکى
گەورەیە لەعێراق کە مادەى هۆشبەرە.

سەباح
گەشتیاریی ئاینیی دەروازیەکە بۆ بوژاندنەوەى ئابووری عێراق
هاشم ساڵحی پسپۆڕی ئابووری دەڵێت، کەرتى گەشتیاریی یەکێکە لە دەروازەکانىبوژاندنەوەى ئابوورى زۆرینەى وڵاتانى جیهان، بەشێکى زۆری ئابورییەکەیان لەسەر بنەماىداهاتەکانى
کەرتی گەشتیاریی دادەنێن و کەرتەکانى دیکەى پێدەبوژێننەوە، لەوانەش هاتووچۆ،بازرگانى، هۆتێل و ریستۆرانتەکان و چەند کەرتێکى دیکە، بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە
کەرتى گەشتیاری ئاینیی لە عێراق لەژمارەیەک پارێزگاى عێراقدا هەن و ساڵانە ملیۆنەهاگەشتیار بە مەبەستى سەرانیکردنى شوێنە ئاینییەکان دێنە عێراق. تەنها لە نیوەى مانگی شەعبانى ئەمساڵدا پێنج ملیۆن کەس سەردانى نەجەف
و کەربەلایان کردووە و دەکرێت ئەم هەلە بقۆزرێتەوە بۆ بوژاندنەوەىئابووری عێراق.

دەستوور
عێراق غاز لە تورکمانستانەوە بەخاکى ئێراندا هاوردە دەکات
ئەحمەد عەبادی گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئامادەکارییەکانى هاوردەکردنىغازی لە وڵاتى تورکمانستانەوە بۆ عێراق بە خاکی ئێراندا ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئامادەکارییەکان
بەرەو تەواوبوون دەچن و لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەى کە کارەکان دەکات لە گفتوگۆدان. بەشێک لە بۆرییەکان ئامادەن بۆگواستنەوە غاز،ئومێدیشى خواست پێش لە هاتنى وەرزی هاوین پرۆسەکە تەواوببێت.
بەگوێرەى راپۆرتی رۆژنامەکە لە ساڵی 2024 دا عێراق لەگەڵ تورکمانستان
گرێبەستێکی واژۆکردووە کە رۆژانە 20ملیۆنمەتر سێجا غاز بگەیەنێتە عێراق بۆ ئەوەى لە کارپێکردنى وێستگەکانى کارەبادا بەکاریبهێنێت
و کۆمپانیاى – لوکستون ئەنێرجی – سویسریی پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی مەیل
بەریتانیا بەبێ بەرگری جێمەهێڵن
بە سێر کێیە ستامەر گوتراوە، کە پێویستە پەرە بە توانا سەربازییەکانی بەریتانیابدات، بۆئەوەی ئەم وڵاتە بتوانێت پارێزگاری و بەرگری لە خۆی بکات. ئەگەر کەوتە بەر
هەڕەشەی دەستەڵاتەکەی پوتین، بتوانێت خۆی رابگرێت، نەوەک سەروەرییە مێژووییەکەیبکەوێتە بەر زەبری مێژوو.
ئەم هۆشدارییە توندە لەلایەن لۆرد داناتی سەرکردەی پێشووی سوپای وڵاتەکەوە
ئاراستەی سەرۆکوەزیران کراوە.
هەر ئەم کەسە داوای لە ڤلۆدیمێرزێلینسکیی سەرۆکی ئۆکراینیش کرد، کار لەسەر ئەوە بکات “سوپای ئەوروپا”
پێکبهێنێت، بۆئەوەی بتوانێت ئەو جێگایە پڕبکاتەوە کە پاشەکشەی سوپای ئەمریکا لەوێبەجێیدەهێڵێت.
یو ئێس ئەی تودەی
بۆرما لە دەرگای کۆشکی سپی دەدات
هەر دوو مانگ پێش ئێستا ”مانگ هێر لایەن” لە واشنتن هێنرایە سەر رووی
پێشەوەی شانۆی سیاسی و لەلایەن ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەوە ستایشکرا.گوترا، ئەم کەسایەتییە لە بۆرما پەرە بە مافی مرۆڤ و ئازادیی ئاینی و رادەربڕین
دەدات.
بەڵام هەر ئەم کەسایەتییە لە سەرۆکایەتیی بۆرما، لە رۆژی هەینییرابوردووەوە گەڕاوەتەوە واشنتن و لە دەرگای ژوورە جیاوازەکان دەدات، دەیەوێت
قایلیان بکات کە ئەو کارانەی ئەو لە بۆرما ئەنجامیان دەدات گرنگن، بۆئەوەییارمەتییەکانی نەبڕن.
لە زۆر دەرگای ناو کۆشکی سپیی دا، بۆئەوەی بتوانێت چاوی بە کەسێک بکەوێت
بتوانێت بڕیاربدات، کە یارمەتییەکانی وڵاتەکەی نەبڕن، بەڵام پێناچێت هەوڵەکانیئەنجامێکیان هەبێت. دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە هەموو یارمەتییە دەرەکییەکان ببڕێت.

ئۆرشەلیم پۆست
ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵدەدەن لە رۆژانی داهاتوودا شەش بارمتەی دیکە ئازادبکرێن
ئەم دوو وڵاتە هەوڵێکی هاوبەشیان هەیە، دەیانەوێت دەستپێشخەرییەکی باش بکەنو لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا شەش بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی لەلای حەماسەوە ئازادبکرێن.
بۆ ئەوەی ئازادکردنەکەی ئەوانیش ببێت بە بەشێک لە قۆناغی یەکەمیدانوستاندنەکە، هەوڵەکە بۆئەوەیە ئازادکردنەکەیان هەر لەم هەفتەیەدا بێت.
ئێوارەی شەممە بنیامین نەتانیاهوو کۆمەڵێک دیداری سیاسیی ئەنجامداوە، لە هەموویاندا باسی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی کردووە. ئەم کۆبونەوانە بەکاریگەریی ئەو راگەیاندنانەی حەماس بوون، کە گوتبووی ئازادکردنی ئەو بارمتانەی
دانرابوون دوێنێ 15ـی مانگ ئازادبکرێن دوادەخات. بەڵام دوواییش ئازادی کردن.
رۆژنامە تورکییەکان

قەرار
ئابووری تورکیا بەهێزتر بووە بەڵام هاووڵاتیان هەژارتربوون
لەماوەى 20 ساڵی رابردوودا، ئابووری تورکیا لەسەرئاستی نێودەوڵەتی پێشکەوتووە بەهێزتر بووە.
بەگوێرەى ئامارەکان بەشێوەیەکی گشتی ساڵانەبە رێژەى 5٪ ئابووری تورکیا بەرەوپێشچون بەخۆیەوە دەبینێت. بەڵام خۆشگوزەرانی لەنێو
کۆمەڵگەی تورکیا پاشەکشەی کردووە و هاوڵاتیان هەژارتر بوون.
پسپۆڕانی ئابووری دەڵێن، ئەو وڵاتەى لەنێوخۆدا ئابوورییەکەیباش نەبێت مانای وایە نادادپەروەریی لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا هەیە.
ئایدنڵک
لەبری پەیامی ئۆجالان؛ قەیوم دانرا
وابڕیار بوو لە 15ـی شوباتدا، پەیامی عەبدوڵا بە رایگشتی رابگەیەنرێت، بەڵام حکومەت هەنگاوێکی لەدژى پڕۆسەى گفتوگۆکانناو و قەیومی لەسەر گەورە شارەوانی وان دانا و سەرۆکشارەوانییەکەى دەم پارتی لەسەر کار دوورخستەوە.
لەکاتێکدا عەبدوڵا زەیدان سەرۆکیدوورخراوەی شارەوانی وان پێشتر هیچ سزایەکی لەسەر نەبووە و خۆی کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی.
ئەڤرەنسەل
لە رۆژێکدا دوو ژن کوژران
ژن کوشتن بووەتە دیاردەیەکی کوشندە لەنێو کۆمەڵگەى تورکیا و لە ماوەى رۆژێکدا دوو ژن بەدەستی پیاوکوژراون.
لە پارێزگای ئافیۆن و قۆنیەی تورکیا دوو ژن بەدەستیپیاو کوژران. کوشتنى ژن لە مانشێتی رۆژنامەکان دانابڕێت و حکومەتیش هیچ هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەى ئەو دیاردەیە ناگرێتەبەر.
دریلیش پۆستەسی
قەتەر بە بەهای حەوت ملیار دۆلار وەبەرهێنانلە تورکیا دەکات
محەمەد فاتیح وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجی تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی نوێدا رێککەوتێک لەنێوان قەتەر و تورکیا بە بەهای حەوت دۆلار لیرەئیمزا کراوە.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە قەتەر لەبواری کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ، ئۆتومبێل و بواری تەکنەلۆجی بە بەهای حەوت ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە تورکیا دەکات.
ئەو وەزیرە راشیگەیاندووە، تورکیا سودمەندی یەکەمدەبێت لەو رێککەوتنەدا.
رۆژنامە فارسییەکان
روزگار
ئەمبوڵانسەکان دەکەونە ژێر چاودێریی توند
هەواڵی دەستدرێژیی چەند تەکنیکارێکی فریاکەوتن بۆ سەر نەخۆشەکان لە ئەمبوڵانسدانیگەرانی و پرسیاری لای خەڵک دروستکردووە.
گوتەبێژی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، کە رێکخراوەکە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکاتو هەر کەسێک تاوانبار بێت دەردەکرێت و رادەستی دادگا دەکرێت.
رێکخراوی فریاکەوتن چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر بۆ رێگری لەم رووداوانە وەک دامەزراندنی فریاکەوتنیخانمان و زیادکردنی ژمارەیان.
هەروەها رێکخراوی فریاکەوتن ژمارە تەلەفۆنێکی تایبەتی داناوە بۆ تۆمارکردنی
سکاڵا و پێشنیارەکان و بەدواداچوونیان بۆ دەکات بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەستدرێژیبۆ سەر نەخۆشەکان.
ئەبرار
نێچیرڤان بارزانی: رێگە نادەین ئاسایشی ئێران هەڕەشەی بێتەسەر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە پەیوەندییەکانینێوان ئێران و هەرێمی کوردستان چووەتە “قۆناغێکی نوێ و گرنگەوە”.
نێچرڤان بارزانی دەڵێت، بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و چاودێریکردنی سنوورەکان،
رێکاری نوێ گیراوەتەبەر تاوەکو رێگری لە هەر هەڕەشەیەک بکرێت کە ببێتە هۆی تێکدانیسەقامگیریی سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەردانی مەسعود پزشکیان،
سەرۆککۆماری ئێران، بۆ هەرێمی کوردستان خاڵێکی وەرچەرخان بووە لە پەیوەندییەکانی هەردوولادا.
هەروەها گوتی، کە دەزگاکانی ئێران و عێراق چاودێریی جێبەجێکردنی رێککەوتنەجۆراوجۆرەکان دەکەن، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنیدا.

ئارمانی میللی
گرانی کاغەز قەیرانی بۆ رۆژنامە و بڵاوکراوەکان دروستکردووە
بەگوێرەی راپۆرتی ئارمانی میللی، بەرزبوونەوەی نرخی کاغەز، کاریگەریی
راستەوخۆی لەسەر رۆژنامە و بڵاوکراوەکان هەبووە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و خانوو، نرخی کاغەزیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە،ئەمەش بووەتە بارگرانییەکی زۆر بۆ سەر شانی رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی کاغەز وایکردووە کە دەزگاکان ناچار بن نرخی بەرهەمەکانیان
بەرز بکەنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە خوێنەرانی رۆژنامە و کتێب، زۆربەیان لە چینیناوەند و خوارووی کۆمەڵگان و توانای کڕینیان لاواز بووە.
چاوەڕوان دەکرا حکومەت بە تەرخانکردنی پشکی کاغەز، پشتگیریی رۆژنامەکان
بکات، بەڵام بەهۆی قەیرانی سیاسی و ئابوورییەوە، ئەمە رووی نەداوە.
ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لەسەر داهاتووی رۆژنامەگەری لە ئێراندا.
ئاگاھـ
رێگایەکی نوێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە جۆرێکی دیاریکراوی خانە شێرپەنجەییەکانی”شێرپەنجەی سییەکان” پشت بە چالاکی کارەبایی بەرز دەبەستن بۆ گەشەکردن.
ئەم چالاکی کارەباییە وەک سەرچاوەی وزە بۆ خانە شێرپەنجەکان کار دەکات.
تێکدانی چالاکی کارەبایی دەتوانێت رێگایەک بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرێ شێرپەنجەییەکان.
دەرمانە دەمارییەکان کە ئاماژە کارەبایییەکان تێک دەدەن، دەتوانێت چارەسەربۆ جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجەش بێت.
ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت رێگا بدات بۆ دەستنیشانکردنی شێوازی بڵاوبوونەوەی
شێرپەنجەکان و دروستکردنی چارەسەری نوێ.