زووم…
پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ یەکێتى لەسەر زۆر بابەت هاوڕایى دروست بووە، ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە.
مەسعود بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیی کرد، بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ یەکێتیدا دەستپێدەکاتەوە و چاوەڕوانن لە کاتێکى نزیکدا مژدەی پێکهێنانى سەرۆکایەتیى پەرلەمان و کابینەى نوێ لەسەر بنەماى یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک هێز، رابگەیەندرێت.
پارتی دەشڵێت، لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان هاوڕایى دروست بووە، بەڵام پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە.
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی باسی پرۆسەی ئاشتیی باکووری کوردستان تورکیا و سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە، رایگەیاندووە، پڕۆسەیەکی گرنگ و کاریگەرە، پارتی، ئەوەی پێویست بێت و بۆیان بکرێت، زەمینەخۆشکار دەبن.