42
زووم..
ئەیاد عەلاوی، سیاسەتکاری عێراقی دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان لقێک بۆ حزبی بەعس کراوەتەوە.
عەلاوی لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا باسی پرۆسەی سیاسیی عێراقی کرد، رەخنەیگرت لە بەردەوامبوون لەسەر یاسای ریشەکێشکردنی بەعس، گوتی، ناکرێت هیچ کەسێک لەهۆی بیروباوەڕ و قەناعەتەکانیەوە سزا بدرێت.
بەگوتەی عەلاوی، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لقێکی بۆ حزبی بەعس لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، بی ئەوەی هیچ وردەکارییەک ئاشکرا بکات.