زووم..
حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکراوانی دەستی داعش بە زوومی راگەیاند، ئەمڕۆ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی کە 11 ساڵ لەمەوبەر و لە کاتی هێرشی داعش بۆسەر شنگال کەوتە دەست چەکدارانی داعش، گەڕێندرایەوە پارێزگای دهۆک.
کچەکە خەڵکی شنگالە و لە یەکێک لە وڵاتە دراوسێکانی عێراقەوە گەڕێندراوەتەوە دهۆک، ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، لە رۆژانی داهاتوودا دەگەڕێتەوە نێو خانەوادە و کەسوکاری.
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکراوانی دەستی داعش، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ژمارەی رزگارکراوانی دەست چەکدرانی داعش گەیشتووەتە سێ هەزار و 585 کەس و هێشتا نزیکەی دوو هەزار و 500 کەس ماون رزگار بکرێن و بگەڕێندرێنەوە نێو خانەوادەکانیان.
رۆژی سێ ئابی 2014، چەکدارانی داعش هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شنگال و تەنها لە رۆژانی سەرەتای کۆمەڵکوژییەکەدا، هەزار و 293 کەس گیانیان لەدەستدا، لانیکەم 250 هەزار کوردی ئیزدی ئاوارە بوون و نزیکەی 120 هەزار ئێزدیش چوونە دەرەوەی وڵات.