زووم..
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکایان کرد.
کۆبوونەوەکەیان لە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بووە، نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، لەگەڵ رۆبیۆ جەختیان لە بەهێزیی پەیوەندیی واشنتن و هەولێر کردووەتەوە. تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووە و پابەندییان بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردووەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی پاڵپشتیی بەردەوامی ئەمریکای کردووە بۆ هەرێمی کوردستان.
هاوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، واشنتن وهک هاوپهيمانێک به بايهخهوه له پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان دهڕوانێت و پشتگیری لە سەقامگیرییان دەکات.