زووم..
لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە، داوای پاراستنی مافی کوردی کردووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە، باسیان لە دۆخی پێکهاتەکانی سوریا و گرنگیی پاراستنی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی بەشدارییان لە داهاتووی وڵاتدا کردووە، نێچیرڤان بارزانی پاراستنی مافهکانی گهلی کورد و پێکهاتهکانی سوریا و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان به دیالۆگ و لێکگەیشتن دووپاتیکردووەتەوە.
هاوکات شەیبانی پابەندیی سوریای بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و رەخساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ دیالۆگی نیشتمانی دووپاتکردووەتەوە، جەختی لەسەر خواستی سوریا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان کردووە.