48
زووم..
بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، شاندی ئیمراڵی بە یاوەری چەند بەرپرسێکی دیکەى دەم پارتی گەشتە هەرێمی کوردستان.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەکە بە سەرۆکایەتیی هەریەک لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر لەرێگەى وشکانییەوە لە باکووری کوردستانەوە گەیشتنتە هەرێمی کوردستان.
ئەندامانی شاندەکە لە میوانخانەی پرۆتۆکۆڵ لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل پێشوازیان لێکرا، دواتر بەرەو هەولێر بەرێکەوتن.
بڕیارە سبەی شاندەکە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، لە میانی دیدارەکەدا وردەکاری گفتوگۆکان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان باسبکرێت.
رۆژى دووشەممە شاندەکە سەردانی سلێمانی دەکات، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی یەکێتی کۆدەبێتەوە.