46
زووم..
بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین بۆ بڕیاردان لەسەر شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن کۆبوونەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی، کۆبوونەوەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچووە و بە گوتەی سەرچاوەیەک کە لەنێو کۆبوونەوەکەدا بووە بە زوومی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لە شکاندنی بایکۆت دراوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەرگای خوێندنگاکان بکرێنەوە و قوتابی و خوێندكاران بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.
گوتیشی، بۆ گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ نێو هۆڵەکانی خوێندن فشار و سزا بەکارناهێندرێت.
مامۆستایانی پەروەردەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە 18 ـی 12ـی ساڵی رابردووەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و تەنها لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمدا مامۆستایان چوونەوە قوتابخانەکان.