31
زووم..
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی یەنی ئاسیا، جەهەپە وەک گەورەترین پارتی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن پێداگرە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا ئەنجامبدرێت و هەوڵەکانی بۆ بردنەوەى پۆستی سەرۆککۆمار لەو وڵاتە چڕتر کردووەتەوە.
ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکی گشتیی جەهەپە لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا سەردانی چەند پارتێکی سیاسیی کرد، لەوانەش دێڤا پارتی بەمەبەستی لەیەک نزیکبوونەوەى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و گەیشتن بە جۆرە هاوپەیمانێتییەک.
ئۆزال لە نوێترین هەنگاویدا سەردانی گولتەکین ئویساڵ، سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کرد. ئۆزال گوتی، لەپێناو تورکیا و لەپێناو کۆمارێکی بەهێز هەموان پێکەوە کۆشش دەکەین.