زووم..
بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگەیاند، لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانی گەلی سوریا ناکات و هیچ دیالۆگێک بە پەراوێزخستن سەرکەوتوو نابێت و سورییەکان هەرگیز قبوڵی ناکەن، دەبێت پێداوچوونەوەی پێدا بکرێت.
بەڕێوەبەریی خۆسەر لە رۆژاڤای کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا دەشڵێت، پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بەپێوەری گەمارۆدان و پەراوێزخستنی پێکهاتە و لایەنەکان بۆچونێکی هەڵەیە بۆ دیمەنی راستەقینەی سوریا و هەڕەشەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی مەركەزی، بەڵام ئەوان نایانەوێت شتی لەو شێوەیە رووبدات.
دەشڵێت، سوریای ئەمڕۆ پێویستی بە نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانە لە دەسەڵاتدا، بەبێ دەرکردن و پەراوێزخستن، ئەوەش هەنگاوێکی روون و گرنگ دەبێت بۆ یەکێتی و هاوبەشی نیشتمانی لە قۆناغی راگوزەرەدا، بەتایبەت بێبەشیکردنی ئیرادە و بڕیاری نزیکەی پێنج ملیۆن سوری لە ناوچەکانی رۆژاڤادا.
فەرهاد شامی لە پێشوودا باسی چوونە نێو سوپای سوریا نوێی کردووە